کوتان لەدژی ئەنفلۆنزا بە چارەسەرێکی کاریگەر دادەنرێت بۆ نەخۆشی شێرپەنجە

  2020-01-13 10:06      140 جار بینراوە        کۆمێنت

نەخۆشی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت ئەو نەخۆشەیە بە گشتی روبەڕوی زۆر کەس دەبێتەوە، لەئەنجامی لاوازی سیستمی بەرگری لەش دروست دەبێت، کاتێک ئەو ڤایرۆسانە هێرش بۆ خانەکانی جەستە دەبەن، جەستە توانای بەرگریکردنی نیە، لە ئەنجامدا ئەنفلۆنزا توشی کەسەکە دەبێت.
توێژینەوەیەک کە لەزانکۆیەکی ئەمریکا لەلایەن چەند دکتۆر و توێژەرێک ئەنجامدراوە، دەرکەوت کاتێک سیستمی بەرگری لەش لاواز دەبێت جەستە مەترسی توشبونی بە چەندین نەخۆشی زیاد دەبێت، لەوانەش هەڵامەت و ئەنفلۆنزا، کاتێک لەرێگەی کوتانەوە دەرمان دەنێردرێت بۆ جەستە، لەش بەرگری بەرامبەر ئەو نەخۆشیە پەیدا دەکات.
هەروەها توێژەران ئەوەشیان خستەڕو کاتێک بەرگری جەستە بەهێز دەبێت بەم کوتانە لەدژی نەخۆشی ئەنفلۆنزا، خانەکانی جەستە دژی چەندین نەخۆشی دیکەی وەکو شێرپەنجە دەجەنگن، بەڵام ئەم جۆرە کوتانە تەنها بە چەند جۆرێکی دیاریکراوی شێرپەنجە کاریگەری دەبێت، وەکو شێرپەنجەی مەمک، سی، پێست.
توێژەران ئەم بیرۆکەیەیان لەوەوە بۆ دروست بو، کە ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی سییان هەبو و لەهەمان کاتدا ئەنفلۆنزایان دەگرت، زیاتر دەژیان لەو کەسانەی شێرپەنجەی سییان هەبو بەڵام ئەنفۆنزایان نەدەگرت، ئەمەش وایکرد توێژەران لە هۆکارەکەی بکۆڵنەوە.
هەروەها توێژەران لەهەوڵی ئەوەدان بەدوای چارەسەری سادەتردا بگەڕێن بۆ ئەوەی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی پێبکەن لەداهاتودا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو