فەرمانی دەستگیركردن بۆ چەند بەرپرسێك دەرچوو

  2020-01-13 21:55      506 جار بینراوە        کۆمێنت

بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ بریكاری پێشووی وەزارەتی تەندروستی عیراق و بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای نەینەوا دەرچوو.
لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی عیراق بڵاویكردەوە، دەستەی لێكۆڵینەوەی دادوەری تایبەت بە دۆسییەكانی دەستەی دەستپاكی لەپارێزگای نەینەوا، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بریكاری وەزیری پێشوی وەزارەتی تەندروستی بۆ كاروباری كارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی پێشوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەو پارێزگایە دەركردووە.
رونیشیكردەوە، فەرمانی دەستگیركردنەكە لەدۆسیەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكەوە رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراوە لەسەر بنەمای ماددەی 331 لەیاسای سزادانی عیراقی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو