ئێران بۆ لێكۆڵینەوە لەفڕۆكە ئۆكرانییەكە دادگایەك دادەمەزرێنێت

  2020-01-14 12:41      79 جار بینراوە        کۆمێنت

ئێران بۆ تاوتوێكردنی چۆنیەتی خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە دادگایەكی تایبەت دادەمەزرێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 14-1-2020 حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، دەبێت دەزگای دادوەری ئێران دادگایەكی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكەی خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە بە ئامادەبوونی چەندین دادوەری شارەزا و دەیان پسپۆڕ پێكبهێندرێت، چونكە ئەو دۆسییە دۆسییەكی ئاسایی نییە و هەموو جیهان چاو دەبڕێتە ئەو دادگایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوە رووداوێكی زۆر ناخۆشە و تەحەمولكردنیشی زۆر قورسە، چونكە كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە خۆی ناخۆشە، بەڵام ئەگەر بە هۆی هەڵەی مرۆڤەوە بێت ناخۆشترە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو