راگەیەنراوی كۆتایی یەكەم كۆبوونەوەی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

  2020-01-14 13:19      300 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە رێكەوتی 14-1-2020 ، ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دوای كۆنگرەی چوارەم ئەنجامدا, كۆبوونەوەكە بەسەرۆكایەتی هەڤال مستەفا چاوڕەش وەك بەتەمەنترین ئەندامی سەركردایەتی بەڕێوەچوو.
سەرەتای دەستپێكی كۆبوونەوەكە ساتێك وەستان بوو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان ,هەروەها كۆبوونەوە سلاوی نارد بۆ گیانی رابەری گەورەی گەلەكەمان جەنابی مام جەلال.هەروەها كۆبوونەوەكە گفتوگۆی تێر و تەسەلی كرد لەبارەی تەواوكردنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەم كە بە ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی راسپاردووە .لە كۆتاییدا كۆبوونەوەكە چەند بڕیارێكی دا بۆ رایی كردنی كارەكانی: 
1_ دانانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ,بەپێی بڕیار و راسپاردەكانی  ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی .
2_ بڕیاردرا تەواوی دامەزراوە و ئۆرگانەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەردەوام بن لە كاری ئاسایی رۆژانەی خۆیان تا ئەوكاتەی پەیكەری تازەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەوە رێك دەخرێتەوە .
3_ بڕیاردرا یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەكراوەیی بهێلدرێتەوە تا پەسند كردنی پەیڕەوی ناوخۆ .

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو