دوایین زانیاری لەبارەی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی

  2020-01-14 13:37      194 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەندامێكی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت: لیژنەیەكی  20 كەسی لەئەندامانی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی هەڵبژێردران بۆ ئەوەی لەماوەی دوو هەفتەدا پەیڕەوی ناوخۆ هەموار بكەنەوە .
ئەمڕۆ سێشەممە 14-1-2020، مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا لیژنەیەكی باڵای 20 كەسی لە ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی بە دەنگدان هەڵبژێردران بۆ ئەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی هەموار بكەنەوە،وتیشی: لیژنەكە دەبێت لەماوەی دوو هەفتەدا پەیڕەوی ناوخۆ هەموار بكاتەوە و دواتر لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی دا بخرێتەڕوو بۆ دەنگدان لەسەری. 
ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆرگانەكانی یەكێتی لەكارەكانیان بەردەوام  دەبن و دەستەی سەرۆكایەتی یەكێتی لەپەیڕەوی نوێدا یەكلایی دەكرێتەوە.
مستەفا چاوڕەش  وتیشی: یەكێتی بەرنامەی دەبێت بۆ مامەڵەكردن  لەگەڵ رووداو پێشهاتەكان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو