ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ لیبیا ده‌كات

  2020-01-14 14:41      173 جار بینراوە        کۆمێنت
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر هێرشەکانی خەلیفە حەفتەر سه‌ركرده‌ی‌ ی‌ نیشتمانی‌ لیبیا، دژی هێزەکانی لیبیا بەردەوام بن، ئەوا ئەوان لەوە پەشیمان نابنەوە کە وانەیەکی فێر بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە وتارێکیدا بۆ ئەندام پەرلەمانەکانی ئاکپارتی، حه‌فته‌ری‌ به‌وه‌ تۆمەتباركرد، لە کۆبوونەوەکەی مۆسکۆ کە بۆ رێککەوتن لەسەر ئاگربڕ رێکخرابوو، هەڵا تووە و رێککەوتنەکەی نەکردووە.
دووپاتیشیكرده‌وه‌، ئەگەر حەفتەر بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆ سەر حکومەتی‌ ویفاقی‌ نیشتمانی‌ له‌ ته‌رابلوس، ئەوا وانەیەکی فێر دەکات کە شایەنی بێت.
ئەردۆغان  هه‌روه‌ها وتی‌: ئەوە ئەرکی ئێمەیە بەرگری لە لیبیا بکەین.
له‌به‌هاری‌ ساڵی‌ پاره‌وه‌، هێزه‌كانی‌ سوپای‌ لیبیا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ موشیر خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر، هێرشێكی‌ به‌رفراوانی‌ بۆسه‌ر ته‌رابلوسی‌ پایته‌ختی‌ لیبیا ده‌ستپێكردووه‌، كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ ویفاقی‌ نیشتمانی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ فایز سه‌ڕاج دایه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو