په‌رله‌مانتارێكی‌ عیراقی‌ له‌دژی‌ داواكه‌ی‌ سه‌در بۆ خۆپیشاندان، ده‌وه‌ستێته‌وه‌

  2020-01-14 19:47      213 جار بینراوە        کۆمێنت
فایەق شێخ عەلی، ئەندامی په‌رله‌مانی‌ عێراق

فایەق شێخ عەلی، ئەندامی په‌رله‌مانی‌ عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، وەڵامی داواكه‌ی‌ موقتەدا سەدر، سەركرده‌ی‌ رەوتی سەدری دایەوە كەئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، داوایكردبو خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی بۆ دەركردنی هێزە ئەمریكییەكان لە عێراق ئەنجامبدرێت.
فایه‌ق شێخ عەلی له‌ نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "نابێت خۆپیشاندانەكانی گۆڕەپانی تەحریر و گۆڕەپانەكانی دیكەی عێراق روبەروی خۆپیشاندانی دیكە بكرێنەوە، ئەوانە گۆڕەپانی خۆپیشاندەرە سەربەخۆ و نیشتمانییەكانی دەرەوەی حزبن".
هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ "خۆپیشاندەران ئێستا لە چوارەمین مانگی ئارامگرتن و خۆڕاگریاندان بەرامبەر ئەو هەمو خوێنڕشتن و شەهیدو برینداركردنەی روبەرویانكراوەتەوە".
له‌ كۆتایی‌ نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: گۆڕەپانەكانی دیكەی فیردەوس و ئەوانی دیكە كراوەن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی دیكە، ئێمە خۆمان نادەین بەدەستوە و تەنها سەر بۆ خودا نزم دەكەینەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو