له‌ ئەڵمانیا گەندەڵییەكی سیخوڕی لەبەرژەوەندی چین ئاشكرادەبێت

  2020-01-15 18:02      115 جار بینراوە        کۆمێنت
لێكۆڵینەوە لەسەر تێوەگلانی سێ گومانلیكراو بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ چین لەئەڵمانیا دەستیپێكرد.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی كانونی دووەمی 2020 ڕایگەیاند: لێكۆڵینەوە لەسەر  تێوەگلانی سێ گومانلیكراو بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ وڵاتی چین لەئەڵمانیا دەستیپێكرد.
لەڕاگەیه‌ندراوێكی داواكاری گشتیدا هاتووە: بەدڵنیابونمان لەو تۆمەتانە ئەوا یەكەمین حاڵەتی ئاشكراكردنی تۆرێكی سیخوڕِی لەو جۆرە ئاشكرادەبت و تێدەگەین كەسانێك لەبەرژەوەندی چین سیخوڕی دەكەن.بەپێی ڕاگەیاندنەكانیش یەكێك لەو گومانلیكراوانە دیپلۆمارێكی پێشتری ئەڵمانیا بووە.
لەو بارەیەوە گۆڤاری 'دێرشپیگڵ"ی ئەڵمانی نووسیویەتی:
یەكیك لەو گومانلێكراوانە دیپلۆمارێكی ئەڵمانی بووە لە كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا كاریكردووە بەر لەوەی چەند جارێك وەك باڵوێزی یەكێتی ئەوروپا بووە لەوڵاتانی بیانی. لای خۆشیەوە داواكاری گشتی ئاشكراكردنی وردەكاری كەیسەكەی ڕەتكردەوەو ئەوەندەی وتووە هیج كەسمان دەستگیر نەكردووە.
بەپێی زانیاریەكانی"دێرشپیگڵ"پۆلیس دوێنێ چوارشەممە ماڵ و نوسینگەی ئەو سێ گومانلێكراوەی لەبەرلین و برۆكسل و هەرێمی بادن ڤۆرتمبێرگ و باڤاریا پشكنیوە، بەپێی زانیاریەكانی ئەو گۆڤارە داواكاری گشتی ئەو دیپلۆماتكارەی پێشووی بەوە تۆمەتباركردووە فشاری خستۆتەسەر كارمەندی كۆمپانیایەك تا زانیاریە بازرگانی و تایبەتەكان لەگەل وەزارەتی ئاسایشی چینیدا بگۆرێتەوە.
سەبارەت بە گومانلێكراوی سێهەمیش خۆی ئامادەیی بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە پیشانداوە.شپیگل نوسیویەتی هەواڵگری و سیخوڕی وڵاتی چین بەشێوەیەكی فراوان لەئەڵمانیاو ئەوروپا بڵاوەو لێكۆڵینەوەكانیش بەدەگمەن لەڕوبەڕوبونەوەی دەزگا ئەمنیەكانی چین دا سەركەوتوو دەبن.
ساڵی ڕابردوو دادگایی كردنی تۆمەتبارێك بەگومانی كاری سیخوڕی بۆ بەرژەوەندی ئێران  لەناو سوپای ئەڵمانیدا دەستیپێكرد،هەروەها لێكۆڵینەوە لەگەڵ گەورە كۆمپانیایەكی ئەڵمانیدا بەگومانی راده‌ستكردنی بەرنامەیەكی سیخوڕی بەتوركیا دۆسیەی بۆ كرایەوە.

ئاماده‌كردنی‌: شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو