سەدر بۆ خۆپیشاندەرانی عیراق: بەردەوام بن دژی گەندەڵی و ئێمە لەگەڵتانین

  2020-01-16 12:50      95 جار بینراوە        کۆمێنت

رابەری رەوتی سەدر پەیامێك ئاراستەی خۆپیشاندەران دەكات و داوایان لێدەكات لەدژایەتیكردنی گەندەڵی بەردەوام بن.
لەتویتێكدا  موقتەدا سەدر نوسیویەتی، گەلی عیراق و خۆپیشاندارە بوێرەكان، بەردەوام بن دژی گەندەڵی و ئێمە لەگەڵتانین، چونكە وڵات لەگەڵ داگیركەر و سەروەری لەگەڵ گەندەڵی و ئاسایش لەگەڵ تیرۆر و ئازادی لەگەڵ توندیدا بونیان نییە. هەروەها دوپاتیكردۆتەوە كە ئامانجیان بەدیهێنانی ئاشتی و پاراستنی سەروەری عیراقە.
موقتەدا سەدر داوای كردووە رۆژی هەینی خۆپیشاندانی ملیۆنی رێكبخرێت و، "عەلا روبەیعی" سەركردەی هاوپەیمانی سائیرونیش رایگەیاندووە، ئامانج لەخۆپیشاندانەكەی رۆژی هەینی، شكستپێهێنانی پڕۆژەكانی ئەمریكایە لەناو خاكی عیراقدا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو