ئه‌مریكا زیانه‌كانی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر بنكه‌ی‌ عه‌ین ئه‌سه‌دی‌ بڵاوكرده‌وه‌

  2020-01-17 09:06      527 جار بینراوە        کۆمێنت
به‌شێك له‌ شوێنه‌واری‌ بۆردوومانه‌كه‌ی‌ ئێران

سوپای ئەمریکا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ 11 سەربازی لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبار، برینداربوون.
لێپرسراوێكی‌ ئەمنی هێزەکانی ئەمریکا بە تۆڕی‌ CNNـی راگه‌یاندووه‌، لەکاتی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران، بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد، 11 سەرباز تووشی لەقینی مێشک بوون و لە دەرەوەی عێراق چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت، بەڵام رەتیکردەوە هیچ سەربازێک گیانی لەدەستدابێت.
هاوپەیمانی نێودەڵەتی بۆ جەنگی دژ بە داعشیش لە راگەیەندرواێکدا، برینداربوونی چەند سەربازێکی ئەمریکی پشتڕاستکردووەتەوە.
له‌ 8ی‌ ئه‌م مانگه‌دا، لە وەڵامی کوشتنی قاسم سولەیمانی، ئێران، هێرشی مووشەکی بۆ سەر دوو بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق ئەنجامدا، ئەوکات ئەمەریکا رەتیکردەوە هیچ زیانێک بە سەربازەکانی گەیشتبێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو