ترەمپ: پێویستە رابەری باڵای ئێران ئاگای لەقسەكانی بێت

  2020-01-18 11:47      107 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی ئەمریكا لەكاردانەوەیەكدا بەرامبەر وتارەكەی عەلی خامەنەیی كەهێرشی توندی كردە سەر ئەمریكا و چەند وڵاتێكی ئەوروپا، هۆشداریی دایە خامەنەیی كە پێویستە ئاگای لەقسەكانی بێت. 
لەتویتێكیدا دۆناڵد ترەمپ نوسیوویەتی: رابەری باڵای ئێران، كە بەم دواییە گەورەییەكەی لەدەستداوە، لەوتارەكەیدا چەندین وشەی دزێوی بەرامبەر ئەمریكا و ئەوروپا بەكارهێنا، وڵاتەكەی بەرەو هەرەسهێنان دەچێت و هاووڵاتیەكانیشی ئازار دەچێژن، پێویستە زۆر ئاگای لەقسەكانی بێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، لەبری بڵاوكردنەوەی ترس و تۆقاندن باشتر وایە بیر لەگەڕانەوەی شكۆمەندی بۆ وڵاتەكەی بكاتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، عەلی خامنەیی لەوتارێكیدا لەبارەی ڕەوشی ناوخۆی وڵاتەكەی دواو هێرشی توندی كردە سەر ئەمریكا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنساشی بە شوێنكەوتووی ئەمریكا و بە بێنرخ ناوبرد.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو