محەمەد جەواد زەریف: ئێران ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ سعودیە بكات

  2020-01-18 12:55      102 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشە و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە تاران ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ لێپرسراوانی حكومەتی ریاز بكات.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، حكومەتی تاران بەهیچ جۆرێك دانوستان لەگەڵ وڵاتانی زلهێز لەبارەی ئیمزاكردنی رێككەوتنێكی نوێی ئەتۆمی ناكات، داواشی لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد پابەند بێت بە ناوەڕۆكی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ چارەسەركردنی كێشە و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، تاران ئامادەیە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حكومەتی سعودیە و وڵاتانی كەنداو بكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو