لەكفری مەراسیمی چلەی شەهید سمكۆو هاوڕێكانی بەڕێوەچوو

  2020-01-18 19:42      136 جار بینراوە        کۆمێنت

بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەك لەبەرپرسانی حزبی و حكومی و خەڵكێكی زۆر مەراسیمی چلەی ماڵئاوایی شەهید رائید سمكۆ و هاوڕێكانی لەشاری كفری بەڕێوەچوو.
لەڕێورەسمەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لەخانەوادەی شەهیدان و بەرپرسان و هاوڕێیانی هەرسێ‌ شەهید ئامادەی بوون، دوای پێشكەشكردنی ژیاننامەی شەهیدان و وتاری هەر یەك لە سەركردایەتی گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و دەزگای گشتی ئاسایشی هەرێم. چەند بڕگەیەكی هونەری تایبەت بە شەهیدان پێشكەشكران.
فلیمی دیكۆمێنتاری (هەڵۆكانی ئارامی) وەك بەشێك لە پرۆگرامی رێوڕەسمەكە نمایش كرا و دواتریش بە وتاری بنەماڵەی شەهیدان كۆتایی پێهات.
شەهید رائید سمكۆ عەلی بەرێوەبەری ئاسایشی كۆكس و شەهید جومعە عەبد و مەحمود جومعە شەوی 29 لەسەر 30 مانگی تشرینی دوەمی ساڵی 2019 لەڕووبەڕووبونەوەیەكدا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش شەهید بوون.

 
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو