سبەی 2 گەڕەكی سلێمانی كارەبای نابێت

  2020-01-18 21:54      33 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەك سبەی دانیشتوانی گەڕەكی (فەرمانبەران و هەواری شار) كارەبایان نابێت.
لەڕاگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، دانیشتوانی گەڕەكی (فەرمانبەران) ئەو ماڵانە دەكەونە سەر فیدەری (383) و هەروەها گەڕەكی (هەواری شار ) ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری (386) بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ نەتوانرا  كار لەبەستنی پێوەر لەسەر ئەو دوو فیدەرە بكرێت، سبەی یەكشە‌ممە 19-1- 2020، پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت. بۆیە لەسەعات ( 8 بەیانی بۆ 4 ئێوارە) كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان. 
هاوكات ئەوەشیان خستەڕوو، لەپێناو پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو