ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەپایتەختی سۆماڵ تەقییەوە

  2020-01-18 21:55      101 جار بینراوە        کۆمێنت

لەمەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوەو، لەئەنجامدا 6 كەس بوونە قوربانی .
پۆلیسی مەقادیشۆ رایگەیاندوە، لەكاتی نانخواردنی ژمارەیەك ئەندازیاری تورك لەچێشتخانەیەكدا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو خۆی كێشاوە بەچێشتخانەكەداو تەقیوەتەوەو بەوهۆیەشەوە شەش كەس برینداربوون كە چواریان ئەندازیاری توركن.
باڵوێزخانەی توركیاش لەمەقادیشۆ ئاماژەی بەوەكردوە توانیویانە سەرجەم بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە بكەن بەركەوتوەكانیش سیانیان ئەندازیارن و یەكێكی تریشیان وەرگێڕبووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو