سبەی نەوتی سپی لەچەند ناوچەیەك دابەش دەكرێت

  2020-01-18 22:38      640 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە سبەی لەهەریەكە لە ناحیەكانی شۆڕش و سەنگاوی و سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵ نەوتی سپی دابەش بكرێت.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لەڕاگەیەنراوێكدا رونیكردووەتەوە، ئاگاداری دانیشتوانی ناحیەی شۆڕش و سەنگاو دەكەنەوە سبەی یەكشەمە 19-1-2020 لە ناوچەكانیان پرۆسەی دابەشكردنی نەوت سپی دەستپێدەكات. 
ئاشكراشیكرد، دابەشكردنی نەوت بۆ ئەو هاووڵاتیانە دەبێت كە ساڵی رابردوو نەوتیان وەرنەگرتوە و بە كۆدی 280 دەدرێت، بڕی نەوتەكە 216 لیترە و 46 هەزار دینار لەهاووڵاتی وەردەگیرێت، داواش لەهاووڵاتیان دەكەن لە كاتی وەرگرتنی نەوتدا بەڵگەنامە فەرمییەكانیان پێبێت كە بریتین لە كارتی نەوت و ناسنامە یان كارتی نیشتیمانی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو