لەهێرشێكی داعشدا لەسنوری كەركوك سەربازێك كوژرا

  2020-01-18 23:01      120 جار بینراوە        کۆمێنت

لەئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی داعش، بۆ سەر گوندێكی سنوری قەزای داقوقی سەر بەپارێزگای كەركوك، سەربازێكی عیراقی كوژرا.
بەپێی زانیارییەكانی puknow، لەگوندی عەرەب كۆیی لەسنوری قەزای داقوقی سەربە پارێزگای كەركوك لەلایەن چەكدارانی داعشەوە پەلاماری هێزەكانی  سوپای عیراق دراوە، بەو هۆیەوە  سەربازێك كوژراوەو دووانی دیكەش برینداربوون.
لەئێستاشدا دۆخەكە ئارام بۆتەوە و دەنگی تەقە نابیسترێت، هێزێكی سوپای عیراقیش گەیشتووەتە ناوچەكە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو