حەوت فیلم لەبەشی سینەمای ئیتاڵیا لە فەجر نمایش دەكرێن

  2018-03-24 12:26      180 جار بینراوە        کۆمێنت
بەشی سینەمای ئیتاڵی لەفێستیڤالی فەجر

حەوت فیلمی سینەمای لە بەشی "چاوخشاندنێك بە سینەمای ئیتاڵیا" لە سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە شاری تاران نمایش دەكرێن.
حەوت فیلمی سینەمای كە هەموویان ساڵی 2017 بەرهەمهاتوون لە بەشی "چاوخشاندنێك بە سینەمای ئیتاڵیا" لە میانەی سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر FIFF لە شاری تارانی پایتەختی وڵاتی ئێران نمایش دەكرێن، كە بریتین لە: فیلمی سینەمایی "تیتۆ بچووك و بوونەوەرە فەزاییەكان" Little Tito and the Aliens لە دەرهێنانی "پائۆلۆ لیویا راندی" Paola Livia Randi، فیلمی سینەمایی "جەبر لاپاسی" The Laplaces Demon لە دەرهێنانی "جیۆردانۆ جیولیۆی" Giordano Giulivi، فیلمی سینەمایی "یاسا ئەوەیە" The Law لە دەرهێنانی"ساڵواتۆرە فیكارا و پیكونە" Salvatore Ficarra and Valentino Picon، فیلمی سینەمایی "چامبرا" A Ciambra لە دەرهێنانی "یۆناس كارپینیانو"  Jonas Carpignano، فیلمی سینەمایی "ڕێكوپێكی كارەكان" The Order of Things لە دەرهێنانی "ئاندرێ سگرێ" Andrea Segre، فیلمی سینەمایی "جێگەیەك كە سێبەرەكان دەڕووخێن" Where the Shadows Fall لە دەرهێنانی "ولنتینا پێدچینی" Valentina Pedicini و هەروەها فیلمی سینەمایی "میزان" Equilibrium لە دەرهێنانی "وێنچێنزۆ مارا" Vincenzo Marra.
لەم كۆمەڵە فیلمەدا، فیلمێكی سینەمایی لە بەشی پێشبڕكێی، دوو فیلمی سینەمایی لە بەشی "چرای خەیاڵ"، فیلمێكی سینەمایی لە بەشی "نمایشی تایبەت" و هەروەها ئەو فیلمانەی كە ماوەتەوە لە بەشی "چاوخشاندنێك بە بەرهەمەكان" نمایش دەكرێن.
بەشی "چاوخشاندنێك بە سینەمای ئیتاڵیا" لە چەندین مانگ پێش ئێستاوە بەرنامەی بۆ داڕێژڕاوە و بە هاوكاری وەزارەتی فەرهەنگی ئیتاڵیا و باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.
سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بە بەڕێوەبەرایەتی سینەماكاری ئێرانی "رەزا میر كەریمی" و بەشداریی بەرهەم و دادوەران، دەرهێنەران، رۆژنامەنووسان، رخنەگران و میوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی، لە رۆژانی 19 تا 27ی ئەپرێلی 2018 لە كۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو