پۆلیس ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركرد كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ دزینی 13 ملیۆن دینار له‌ ماركێتێكی كه‌لار

  2020-01-19 10:52      70 جار بینراوە        کۆمێنت

وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی به‌ تۆمه‌تی دزینی 13 ملیۆن دیناری عێراقی له‌قه‌زای كه‌لار راگه‌یاند:
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌لێدوانێكی نوسراودا كه‌ وێنه‌یه‌كی (PUKNOW) نێردراوه‌، )عه‌لی جه‌مال قه‌دووری(وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی رابردوو تۆمه‌تبارێك له‌ناو ماركێتێك له‌قه‌زای كه‌لار بڕی 13 ملیۆن دیناری عێراقی ده‌بات و پاشان هه‌ڵدێت بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ر ناوبراو كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی گه‌رمیان توانیان تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ناو قه‌زای كه‌لار ده‌ستگیربكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی (س . ڕ . م) ه‌، له‌ئێستادا به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 446 به‌ندكراوه‌.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو