وەزیری پلاندانان: هەرێمی كوردستان ئامادەیەو پێشوازی لەسەرژمێری دەكات

  2020-01-19 17:59      135 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری پلاندانانی هەرێم رایدەگەیەنێت: سەرژمێریی گشتی لەعیراق پێویستی بەهەماهەنگی هەرێمی كوردستان هەیەو سەرژمێرییەكی دروستیش كاریگەریی لەسەر پڕۆژەكان و ژێرخانی ئابووری دەبێت.
د.دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم لەگەڵ وەفدێكی باڵای عیراق و نوێنەری سندوقی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبۆوەو تیایدا گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەعیراق كرا.
وەزیری پلاندانان رایگەیاند: هەرێمی كوردستان ئامادەیەو پێشوازی لەسەرژمێری دەكات بەو مەرجەی حكومەتی عیراق هاوكارو هەماهەنگ بێت، بەتایبەت لەئاساییكردنەوەی رەوشی ناوچە دابڕێندراوەكان.
راشیگەیاند: سەرژمێری بەلای هەرێمی كوردستانەوە گرنگە بۆ پەرەپێدان و پێشخستن بێت نەك مەرام و مەبەستی سیاسی لەپشتەوە بێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو