نەتەوە یەكگرتووەكان داوای ئاگربەست دەكات

  2020-01-19 18:44      95 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەنتۆنیۆ گۆتریس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەوەكان

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەوەكان ئاشكرایدەكات، بەهۆی شەڕو ناكۆكی و گرژییەكانی لیبیا نزیكەی 170 هەزار كەس ئاوارەبوون.
ئەنتۆنیۆ گۆتریس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەوەكان لەبەرلین رایگەیاند: ناكرێت قەیرانی لیبیا بەشەڕ كۆتایی بێت" بەڵكو پێویستە لەڕێگەی دانوستانەوە چارەسەربكرێت. وتیشی: جارێكی دیكە داوا لەلایەن ناكۆكەكانی شەڕی لیبیا دەكەین بەشێوەیەكی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ كۆتایی بەشەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە بهێنن و ئاگربەست رابگەیەنن.
بەستنی كۆنفرانسی بەرلین بەبەشداری سەركردەكانی ئەمریكا، روسیا، توركیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، چین، ئیتاڵیا، میسرو ئیمارات بۆ بەمەبستی چارەسەر بۆ قەیرانی لیبیاو راگەیاندنی ئاگربەست بەڕێوەدەچێت .

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو