ئێستا
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەستیپێكرد

سودە گرنگەکانی خواردنی جگەر بۆ تەندروستی

  2020-01-20 10:08      348 جار بینراوە        کۆمێنت

چەند توێژەرێکی بریتانی تویژینەوەیان لەبارەی کاریگەری خواردنی جگەر بۆ سەر تەندروستی ئەنجامدا، چەند سودێکی گرنگی جگەریان بۆ دەرکەوت.
بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین  A، تەندروستی چاو دەپارێزێت و رێگری دەکات لەلاوازبونی بینایی، پێست بە جوانی و تەندروستی دەهێڵێتەوە.
جگەر رێژەیەکی زۆر لەئاسنی تێدایە، هەروەها ماسولکەکانی جەستە بەهێزدەکات، مێشک چالاکتر دەکات، وزەیەکی زیاتر بە جەستە دەبەخشێت.
ماددەی مس، کە لەجگەردا هەیە دەبێتە هۆی بەهێزبونی سیستمی بەرگری جەستە، هەروەها یارمەتی دروستکردنی کۆلاجین دەدات، کە بۆ ئێسک، جومگەکان، قژ، پێست، نینۆک بەسودە.
وە هەروەها سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین  B، بەتایبەتی ڤیتامین B12، کە وادەکات جەستە هەست بە وزەیەکی زیاتر بکات، بەسودە بۆ ئەو خانمانی دوگیان و شیردەر.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو