وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان: هێزە ئەمنییەکان سەرپشک کراون

  2020-01-20 10:25      179 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند: لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتدا هێزە ئەمنییەکان سەرپشکراون لەوەی هەر کەسێک دەستگیر بکەن کە، رێگاکان  و فەرمانگەکان  دادەخات.
خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی عێراق دوای ئەوەی هات، دوێنێ یەکشەممە ئەو وادەیە کۆتایی هات کە خۆپیشاندەرانی ناسریە بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ کە خواستی شەقامی لەسەر بێت دیارییانکردبو.
لەو بارەیەوە عەبدولکەریم خەلەف وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە کەناڵی عێراقییە فەرمی راگەیاندوە: ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق هێزەکانی ئەمنییەکانی سەرپشکردوە هەمو ئەوانە دەستگیربکرێن کە رێگاکان و فەرمانگەکان دادەخەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لەخۆپیشاندەران دەکەین پابەندبن بە مانەوە لە گۆڕەپانەکان و رێگاکان دانەخەن، چونکە لەو کاتەدا روبەری                دەستگیرکردن دەبنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە هەینی داهاتو لەسەر داخوازی موقتەدا سەدر خۆپیشاندانی ملیۆنی لەبەغدا بەڕێوەبچێت  و هاوپەیمانی فەتحیش کە زۆرینەی لایەنەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لەخۆگرتوە پشتیوانی خۆپیشاندانەکە دەکات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو