ئاسایش سزادانی 10 كه‌س ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  2020-01-20 11:03      194 جار بینراوە        کۆمێنت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ (PUKNOW) نێردراوه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سزای 10 كه‌سیان داوه‌ كه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كار هێناوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش:
له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و هه‌رجۆره‌ كارێكی نایاسایی، هێزه‌كانمان توانیان له‌ڕۆژانی   6-3-2019 تا ڕۆژی  29-8-2019 به‌بڕیاری دادوه‌ر، له‌پارێزگای سلێمانی 10‌  كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن،به‌پێی مادده‌ی ( 14 مخدرات ) له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی 2، ڕۆژی  14-1-2020 سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌، تاوانباران .
1-       ( ف ، ع ، م) له‌دایك بوی ساڵی ( 1961 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ،  سزادرا بۆ ماوه‌ی (8)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی  (450,000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .
2-     ( د ، ح ، ێ) له‌دایك بوی ساڵی ( 1997 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی ( 6 )مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450,000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .
3-    ( پ ، ك ، ڕ) له‌دایك بوی ساڵی ( 1978 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (7)مانگ  ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450,000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .
4-     ( هـ ، ع ، ع ) له‌دایك بوی ساڵی  ( 1980 )  ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی  (450,000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .
5-     ( ڕ ، ش ، س ) له‌دایك بوی ساڵی (  1985  ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450,000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .
6-    ( ب ، م ، ێ ) له‌دایك بوی ساڵی (  1985  ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450,000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.
7-     ( م ، ع ، ێ ) له‌دایك بوی ساڵی (  1998  ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (7)مانگ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450,000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.
8-    ( م ، ع ، ڕ ) له‌دایك بوی ساڵی (  1970  ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6) مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450,000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.
9-    ( د ، ع ، ڕ ) له‌دایك بوی ساڵی (  1979  ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8) مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450,000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.
10-    ( چ ، ڕ ، ح ) له‌دایك بوی ساڵی (  1996  ) ڕه‌گه‌زی ( مێ ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (7)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450,000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.

راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو