رێككەوتنی سەدرو عامری ئاشكرا دەبێت

  2020-01-20 13:54      445 جار بینراوە        کۆمێنت

رۆژنامەی ئەلصباح، ئەمڕۆ دووشەممە 20-1-2020، وردەكاری رێككەوتنی نێوان هادی عامری و موقتەدا سەدر-ی ئاشكرا كرد.
بە گوێرەی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئەلصباح، سەرباری ناكۆكی و جیاوازی لە بۆچوونەكانیان لە دوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆك وەزیران، هەر یەك لە سەرۆكی رەوتی سەدرو هادی عامری، لە سەر چارەسەركردنی كیشەی دیاریكردنی گەورەترین فراكسیۆنی ناو پەرلەمان رێككەوتوون.
رۆژنامەكە ئاشكراشی دەكات كە هاوپەیمانی فەتح بە سەركردایەتی هادی عامری، بە نیازە عەلی شوكری، راوێژكاری سەرۆك كۆمار یان محمد توفیق علاوی، وەزیری پێشووی ئەم وڵاتە، بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران كاندید بكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو