راوێژكاری ئەڵمانیا: لایەنەكان لەبارەی ناكۆكییەكانی لیبیا رێككەوتن

  2020-01-20 18:19      95 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆنگرەی بەرلین بەڕێككەوتنی لایەنەكان لەسەر هەڵگرتنی چەك و پێكهێنانی لیژنەیەك بەبەشداری لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا كۆتاییهات.
"ئەنگیلا مێركڵ" راوێژكاری ئەڵمانیا راگەیەندراوی كۆتایی كۆنگرەی بەرلینی راگەیاند و وتی، لایەنەكان رێككەوتن لەسەر چارەسەرێكی گشتگیر بۆ ناكۆكییەكانی لیبیا و هەڵپەساردنی چەك و چاودێریكردنی پرۆسەی ئاگربەست، روونیشكردەوە، لیژنەیەكی سەربازی بە بەشداری نوێنەری لایەنە ناكۆكەكان پێكدەهێنرێت و لە هەفتەی داهاتووە دەست بە كۆبوونەوەكانی دەكات. هاوكات ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم وڵاتان و بەشداربووانی كۆنگرەكە، هاوهەڵوێستبوون لەسەر رێزگرتن لە ئاگربەست و رێگریكردن لە دەستوەردانی دەرەكی و ناردنی چەك بۆ لیبیا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو