3 موشەكی كاتیۆشا له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌

  2020-01-21 09:04      75 جار بینراوە        کۆمێنت

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی عێراقه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ ، سێ موشه‌كی جۆری كاتیۆشا له‌ناوچه‌ی سه‌وز له‌شاری به‌غدا كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی عێراقی كه‌ لێدوانی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز)داوه ، ئه‌و سێ موشه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری به‌غدا ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كراون.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌ ، دووان له‌موشه‌كه‌كان له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌..

هاوكات شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ، سێ موشه‌كی كاتیۆشا له‌ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، موشه‌كه‌كان جگه‌ له‌ زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانییان لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو