سێ وڵاتی ئەمریکای باشور حزبوڵایان خستە لیستی تیرۆرەوە

  2020-01-21 10:26      98 جار بینراوە        کۆمێنت

هەریەک لەوڵاتانی کۆڵۆمبیا و هیندۆراس و گواتیمالا حزبوڵای لوبنانیان خستە لیستی تیرۆرەوە و بڕیارەکەشیان لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێشوازی لێ کرا. 
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پێشوازی و دەستخۆشی لەهەریەک لەوڵاتانی کۆڵۆمبیا، هیندۆراس و گواتیمالا کرد دوای ئەوەی ئەو سێ وڵێ‌تە حزبوڵایان خستە لیستی تیرۆرەوە. 
پۆمپیۆ لەتویتێکیدا نوسیویەتی، دەستخۆشی لەهەریەک لەوڵاتانی کۆڵۆمبیا، هیندۆراس و گواتیمالا دەکەم کە گروپی چەکداری حزبوڵا کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت خستوەتە لیستی تیرۆرەوە.
وتیشی،  حیزبوڵا ،یەکێکە لەگروپە تیرۆرستییە نێودەوڵەتییەکان"، کە تا ئێستاش لەناوچەکەدا چالاکە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە چڕکردنەوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی بۆ روبەڕوبونەوە ئەو جۆرە هەڕەشانە
پێشتریش ئەمریکا چەندین جار داوای لەوڵاتانی جیهان کرد حزبوڵا بخەنە لیستی تیرۆرەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو