ئێستا
لیژنه‌ی‌ باڵای‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا له‌عیراق، قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتوچۆی‌ بۆ 18ی‌ نیسان درێژكرده‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

  2020-01-21 11:58      132 جار بینراوە        کۆمێنت

په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 23-1-2020  كۆده‌بێته‌وه‌.
به‌پێی بانگهێشتێكی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان،  داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كراوه‌ بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان.
به‌پێی بانگهێشته‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 23-1- 2020  به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. بەپێی زانیاریەكان، پەرلەمان باس لەخاڵە سنوورییەکان دەکات و نوێنەری حکوومەتی هەرێمیش بەشدار دەبێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (سێیه‌م)ی مادده‌ (18) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (16)ی ئاسایی، ســـاڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، له‌سه‌عات (11)ی پێشنیوه‌رۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 23-1-2020  دا، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو