سه‌باح هه‌ورامی: كه‌مته‌رخه‌مان سزا ده‌درێن

  2020-01-21 12:45      154 جار بینراوە        کۆمێنت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ركه‌سێك له‌ كه‌یسی مردنی نه‌خۆشه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار كه‌مترخه‌م بووبێت سزا ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21-1-2020  له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا  د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی لێكۆلێنه‌وه‌مان سه‌باره‌ت به‌ كه‌یسی گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار پێكهێناوه‌ و هه‌ركه‌س بیه‌وێت ده‌توانێت ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ بێت.
وتیشی: به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ین و  ئه‌وانه‌ی باس كراون به‌شێكه‌ له‌ ڕاستی ڕووداوه‌كه‌.
شایانی باسه‌ كه‌ هاووڵاتییه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی كۆچی دوایی كردووه‌ و كه‌سوكاره‌كه‌شی نه‌خۆشخانه‌كه‌ به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو