عیراق دەچێتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە

  2020-01-21 12:54      106 جار بینراوە        کۆمێنت

لە شاری بەغدای پایتەخت پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دەستی پێكردەوەو دەیان كەس برینداربوون و بەشێكیان لێ دەستگیركراون.
چالاكوانانی عیراق رایانگەیاند كە ئەمڕۆ سێشەممە 21-1-2020، هێزە ئەمنییەكان بۆمبی فرمێسكڕێژو چەكیان لە دژی خۆپیشاندەران لە نزیك پردی (محەمەد قاسم)ی نزیك لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا بەكارهێناو بەو هۆیەوە دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، خۆپیشاندەران هەوڵیاندا چەند بەشێكی دیكەی پردی (محەمەد قاسم) و شەقامەكانی چواردەوری دابخەن و بەو هۆیەوە پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران روویداو چەندین كەس دەستگیركراون.
هاوكات باسی ئەوەشیان كردووە، بەشێك لە هێزە ئەمنییەكان مامەڵەی توند، لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دەكەن و تەقەیان لێ دەكەن و ئەوەش وا دەكات خۆپیشاندانەكان بچێتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە 24ی رۆژی هەینی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجامبدرێت، بەهۆی ئەوەی پاش چوار مانگ و كوژرانی 600 خۆپیشاندەرو برینداربوونی نزیكەی 20 هەزار كەس كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق یەكلاینەكراوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو