حكومەت هەوڵی كەمكردنەوەی ژمارەی گرێبەستەكان دەدات

  2020-01-21 13:26      198 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان داوا لەوەزارەتی دارایی دەكات، زانیاری لەسەر دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بخاتەڕوو، دەشڵێت، پێدەچێت حكومەت نیازی ئەوەی هەبێت هەر گرێبەستێكی فەرمانبەرانی پێویست نیە، لەمساڵدا گرێبەستەكەی بۆ نوێ نەكاتەوە.
سۆران عومەر، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە دەكات، هێشتا هەندێك لە وەزارەتەكان زانیاریان لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەستنەوە نەگەیاندووەتە دارایی، وتیشی: پێدەچێت حكومەت نیازی ئەوەی هەبێت هەر گرێبەستێكی فەرمانبەرانی پێویست نیە، لەمساڵدا گرێبەستەكەی بۆ نوێ نەكاتەوە، تاوەكو ژمارەیان كەمبكرێتەوە پاشان بیانكەن بە هەمیشەیی.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەكۆبوونەوەی پەرلەمان، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران كردووەو باسی لەوەكردووە، پێیان وتین، تەماشای ئەوە دەكەین پارە هەبێت گرێبەستەكان دەكەینە هەمیشەیی.
لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر لەفەرمانبەران بەگرێبەست كاردەكەن و بەشێكیان زیاتر لە 10 ساڵ تێپەڕیوە بەسەر كاركردنیانداو چاوەڕوانن بكرێن بەهەمیشەیی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو