لیژنەی راسپێردراوی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ كۆبۆوە

  2020-01-21 13:58      124 جار بینراوە        کۆمێنت
لیژنەی راسپێردراوی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ

كۆبوونەوەكانی لیژنەی راسپێردراوی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامە.
ئەمڕۆ ۲۱-۱-۲۰۲۰، لیژنەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ كۆبۆوە، لەسەر پێداچوونەوەو هەمواركردنەوەی پەیڕەو درێژەی بەكارەكانیدا.
لە كۆبوونەوەكاندا، گفتوگۆی چڕو پڕ لەسەر ماددە و بڕگەكانی پەیڕەو دەكرێت و بەردەوامە، بڕیاریشە تا ۲٤ی مانگ كارەكانیان تەواو بكەن، دواتریش پەیڕەوی ناوخۆ بە  مەبەستی پەسەندكردنی، دەخرێتە بەردەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو