كۆسرەت ڕەسول بۆ ماڵپەڕیPUKmedia : توانیویەتی بەزمانە جیاوازەكان ببێتە سەرچاوەیەكی متمانە پێكراوی هەواڵ و زانیاری

  2020-01-21 14:15      115 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لەستافی ماڵپەڕی PUKmedia دەكات رایدەگەیەنێت "پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمتان بۆ دووبارە دەكەمەوەو هەموومان پشتیوان دەبین بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنی یەكێتی بكەینەوە پێشەنگی ڕاگەیاندنە كوردییەكان".

دەقی پیرۆزباییەكە:
كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لەستافی ماڵپەڕی PUKmedia دەكات
بەڕێزان سەرنووسەرو ستافی ماڵپەڕی PUKmedia
لە حەڤدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia ئۆرگانی فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی یەكە بە یەكەتان دەكەم و هیوادارم لە پێشكەوتنی بەردەوامدا بن.
دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia لەو ڕۆژگارەداو لە سەردەمی پێشكەوتنەكانی بواری میدیادا، وەك دەستپێشخەرییەكی گرنگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبوارەكەدا كەوتە كارو لەماوەی تەمەنی خۆیدا ماڵپەڕەكەتان توانیویەتی بە زمانە جیاوازەكان ببێتە سەرچاوەیەكی وردو متمانە پێكراوی هەواڵ و زانیاری و لە ناوەوەو دەرەوە وەك ماڵپەڕێكی پیشەیی و هەواڵی لێی بڕوانرێ.
بۆ ئەمڕۆ و دوای تێپەڕبوونی ١٧ ساڵ بەسەر تەمەنی دامەزراندنی و زۆربوونی ژمارەی میدیای ئەلیكترۆنی و سۆشیال میدیا، ئەركە لەسەر ستافی ماڵپەڕی PUKmedia وردتر لەجاران كاربكەن و ببنە وێستگەی خزمەتكردنی زیاتر بەكۆمەڵگای كوردی و هاوكات سەرچاوەی فەرمیش بن بۆ دنیای دەرەوە و گەیەنەری بەرنامەكانی یەكێتی بە هەموو لایەك. 
لەپاڵ دووبارە پیرۆزباییم بۆ ستافە ماندوونەناسەكەتان، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمتان بۆ دووبارە دەكەمەوەو هەموومان پشتیوان دەبین بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنی یەكێتی بكەینەوە پێشەنگی ڕاگەیاندنە كوردییەكان.

كۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

یەكێتی نیشتمانی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو