سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ لێپرسراوی‌ به‌شه‌كان كۆبووه‌وه‌

  2020-01-21 15:30      319 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ سیاسی‌ ی‌.ن.ك، سه‌رپه‌رشتی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوانی‌ كرد له‌گه‌ڵ هه‌ڤالاَن لێپرسراوانی‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ ڕێكخستنی‌ سلێمانی‌.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ داهاتوو خرایه‌ڕوو و دواپێشهاته‌كانی‌ سه‌رگۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا، سه‌رباری‌ به‌گه‌ڕخستن وكاراكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ به‌شه‌جیاجیاكانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ ڕێكخستنی‌ سلێمانی‌ به‌تایبه‌ت له‌پاش كۆنگره‌ی‌ چواره‌م. 
هه‌روه‌ك تیشك خرایه‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌و خستنه‌وه‌گه‌ڕی‌ كاروباره‌كانی‌ ڕێكخراوه‌یی‌ به‌ئاڕاسته‌ی‌ گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی‌ خه‌ڵك و ده‌سته‌به‌ركردنی‌ ئازادییه‌ گشتییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی‌ كه‌ یه‌كێتی‌ هه‌میشه‌ له‌چه‌ندین گۆشه‌ نیگاوه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ بۆ ته‌واوی‌ پرسه‌ سیاسی‌ یه‌كان هه‌بووه‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفته‌كان پێگه‌و سه‌نگ وقورسایی‌ دیاروبه‌رچاوه‌ ، به‌تایبه‌ت له‌دوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ كۆنگره‌.
له‌به‌شێكی‌ تری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی‌ یه‌كڕیزی‌ گه‌له‌كه‌مان و یه‌كێتی‌ ناو یه‌كێتی‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراو دواپێشهاته‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق و خۆپیشاندانه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ ناڕازی‌ وشاره‌كانی‌ ناوه‌ڕاست وخوارو په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و به‌رلێكه‌وته‌كانی‌ ئه‌و دۆخه‌و مه‌ترسییه‌كانی‌ په‌ڕینه‌وه‌ی‌ ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ و هه‌ڵویستی‌ (ی‌.ن.ك) بۆ چاره‌سه‌ری‌ دیموكراسییانه‌ی‌ كێشه‌كان و به‌ده‌نگه‌وه‌ چوونی‌ داخوازییه‌ ڕه‌واكانی‌ خۆپیشانده‌ران و پشتیوانی‌ یه‌كێتی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ دیموكراسییانه‌ی‌ كێشه‌كان خرایه‌ڕوو.
پرسی‌ چاكسازی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان و لایه‌نه‌ ئه‌رێنی‌ ونه‌رێنییه‌كانی‌ ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ به‌ووردی‌ هه‌ڵسه‌نگێنرا، گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان بۆ سلێمانی‌ و ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ كه‌ كه‌مترین خزمه‌تیان پێگه‌ێنراوه‌ پێداگری‌ و داوایه‌كی‌ به‌شداربوانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
ته‌وه‌رێكی‌ تری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌دان بوو به‌و گه‌شانه‌وه‌یه‌ی‌ یه‌كێتی‌، بۆ بره‌ودان به‌و جوڵه‌یه‌ ره‌ووه‌و سه‌رهه‌ڵكشان تا ئاستی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پێگه‌ی‌ له‌سه‌ر گۆڕپانی‌ سیاسی‌ كه‌له‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵوێسته‌ سیاسییه‌كانی‌ له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ده‌ستهاتووه‌ زیاترخستنه‌گه‌ڕی‌ هه‌وڵه‌كان بۆ بره‌ودان به‌و پرسه‌ گرنگه‌ دووپاتكرایه‌وه‌.
پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و سه‌روه‌ری‌ یاساو پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ وه‌ك یه‌كێك له‌پڕه‌نسیپه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ڕۆشنبیری‌ و هوشیاری‌ ئه‌ندامان و كادیران گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كراو.
له‌كۆتایی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای‌ داڕشتنه‌وه‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی‌ كارنامه‌ی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ ڕێكخستنی‌ سلێمانی‌ به‌تایبه‌تی‌، وه‌ڵامی‌ ڕه‌خنه‌و پێشنیازو گله‌ییه‌كان درایه‌وه‌و به‌شداربوان پشتیوانی‌ یان بۆ داخوازی‌ و بیروڕكان دووپاتكرده‌وه‌. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو