ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران (پۆرتاڵی خزمەت)ی لە دامەزراوەكان چالاككردەوە

  2020-01-21 19:07      155 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێك لەكۆبوونەوەكە

بە‌سە‌رپە‌رشتی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و ئامادە‌ بوونی بە‌رپرسی فە‌رمانگە‌ی هە‌ماهە‌نگی و بە‌دواداچوون، تیمی پڕۆژە‌ی (خزمە‌ت)ی ‏حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان كۆبۆوە.
كۆبوونە‌وە‌كە‌ بە‌ مە‌بە‌ستی گفتوگۆكردن بوو‌ دە‌ربارە‌ی چالاكتركردنی ھە‌نگاوە‌كان و قۆناغە‌كانی پڕۆسە‌ی (خزمە‌ت) كە‌ ئامانج لێی باشتر پێشكە‌ش ‏كردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌تی ھە‌رێمە‌ بە‌ ھاووڵاتییان و چۆنیە‌تی پێشكە‌شكردنی خزمە‌تە‌كانی حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌ ھاوڵاتییان، خاڵێكی گرنگە‌ لە ‌پاڵ جۆر و چە‌ندییە‌تی خزمە‌تەكان، لە‌ ھە‌رێمی كوردستان ‏دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت زیاتر لە‌ ٤٠٠ جۆر خزمە‌ت پێشكە‌ش بە‌ ھاوڵاتیان دە‌كە‌ن، یە‌كێك لە‌ ئە‌ولە‌ویاتی حكومە‌ت پرسی باشتر خزمە‌تكردنی ‏هاوڵاتیانە‎.
قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران لە‌م كۆبوونە‌وە‌یە‌ ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە‌ ئە‌ركی حكومە‌تە‌ خزمە‌تی ھاوڵاتیانی بكات بە‌ شێوازێكی گونجاو. 
‏ھە‌روە‌ھا باس لە‌ چالاككردنی پۆرتاڵی خزمەت كرایە‌وە‌ بۆ ئاشنا بوونی ھاوڵاتیان بە‌ جۆری خزمە‌تە‌كان و زانیاری ‏دە‌ربارە‌ی چۆنیە‌تی وە‌رگرتنی ئە‌و خزمە‌تانە‌ و دواجار كە‌مكردنە‌وە‌ی ڕۆتین لە‌ كاتی مامە‌ڵكردنی ھاوڵاتیان لە‌ دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو