پرۆسه‌ی‌ دادگاییكردنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد

  2020-01-21 21:58      156 جار بینراوە        کۆمێنت
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا

له‌میانه‌ی‌ دانیشتنێكی تایبه‌تیدا، ئه‌نجومه‌نی پیرانی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، پرۆسه‌ی‌ دادگاییكردنی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێكرد.
دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران، كه‌ كه‌مینه‌ن و زۆرینه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ سه‌ر به‌ پارتی كۆماری تره‌مپن، داوا ده‌كه‌ن، تره‌مپ له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا لابدرێت.
دیموكراته‌كان تره‌مپ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه‌ گووشاری خستووه‌ته‌سه‌ر ئۆكرانیا، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كوڕی جێگری پێشووی ئه‌مریكا جۆ بایدن بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بایدن ده‌یه‌وێت كێبڕكێی تره‌مپ بكات له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا.
تۆمه‌تێكی تریان ئه‌وه‌یه‌، تره‌مپ رێگری كردووه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و پێشێلكارییه‌.
له‌ كۆتایی گفتوگۆكانی‌ دادگاییكردنه‌كه‌دا ده‌نگ ده‌درێت بۆ لادانی تره‌مپ و ئه‌گه‌ر پێشنیازی لابردنی تره‌مپ دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمارییه‌كان زۆرینه‌ن له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه‌، كه‌ تره‌مپ مه‌ترسی له‌كارلادانی له‌سه‌ر نییه‌ و پێشنیازی دیموكراته‌كان بۆ لادانی ده‌نگی پێویست ناهێنێت. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو