ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند خاڵێك لەكۆبونەوەدایە

  2020-01-22 11:34      169 جار بینراوە        کۆمێنت

لەئێستادا ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی هەریەك لەمەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەكۆبونەوەدایەو بڕیارە گفتوگۆ لەسەر چەند خاڵێك بكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان، كۆبونەوەكە، لەسەر سێ تەوەرە، كە یەكەمیان تایبەتە بە رێكخستنەوەی چاودێریكردن و وردبینیكردنی خەرجییەكانی حكومەت.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، لەتەوەری دوەمی كۆبونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆدەكات لەسەر بابەتی بەئەلیكترۆنیكردنی خەرجی و سوتەمەنییەكان و دوای ئەوەش بڕیارە گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیازە یاسایەك ئەنجامبدات كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە ئاراستەی حكومەتی هەرێم كراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو