ئێستا
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەستیپێكرد

خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەكانی عیراق بەردەوامە

  2020-01-22 12:20      105 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەرشیف

خۆپیشاندان لەعیراق و چەند پارێزگایەكی دیكەی  عیراق بەردەوامە و، بەیانی ئەمڕۆش خۆپیشاندەران رێگەی سەرەكی نێوان نەجەف و كەربەلایان داخست.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22-1-2020، جارێكی دیكە خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەكان لە پارێزگاكانی بەغداد و نەجەف و كەربەلا دەستیپێكردەوە، لە بەغداد خۆپیشاندەران بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەك شەقامی "محەمەد قاسم"یان لە ناوەندی شارەكە كۆنترۆڵكرد، هاوكات خۆپیشاندەران رێگەی سەرەكی نێوان نەجەف و كەربەلایان داخست. 
لای خۆشیەوە كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگاكانی بەغداد و بەسڕە و دیالە زیاتر لە 10 خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەكان كوژران و دەیان كەسی دیكەش برینداربوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو