بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ لەداڤۆس كۆبوونەوە

  2020-01-22 14:30      230 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لەکۆبوونەوەکە

لە میانی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی رۆژانەی لەگەڵ سەركردە و سەرانی وڵاتانی جیهان و لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس.
سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمرۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/١/٢٢ گفتوگۆییەكی چڕو پڕی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامدا. 
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بە ئاراستەی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە سەر هەردوو ئاستی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، ھەروەھا ئاماژەیكرد بۆ چەسپاندن و پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری وەك تاكە رێگەچارەیەك بۆ زامنكردنی هێنانەدی ئاشتی سەرتاسەری لە ناوچەكەدا.
ھاوكات سەرۆك كۆمار رایگەیاند عێراق سورە لەسەر دروستكردنی پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ تەواوی دۆست و هاوپەیمانەكانی كە ببێتە مایەی پتەوكردنی سەروەری عێراق و رێزگرتن لە بڕیاری سەربەخۆ و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەلی عێراق، هەروەها بەردەوامیدان بە گەشەسەندنی ئابووری و بونیادنانەوە و رێگەنەدان بەوەی عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێكان و یەكلاكردنەوەی كێشەكان.
لەلای خۆیەوە سەرۆكی ئەمریكا پشتیوانی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ سەقامگیری عێراق و سوربوونی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییە هاوبەشەكان و فراوانكردنی مەودای هاریكارییەكان لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو گەل بكات، هاوكات سەرۆكی ئەمریكا رۆڵی میحوەری عێراقیشی بەرزنرخاند لە ناوچەكەدا.
هەر لەو دیدارەدا بوونی هێزە بیانییەكان و كەمكردنەوەی ژمارەیان لە عێراق و گرنگی رێزگرتن لە داواكاری گەلی عێراق بۆ پارێزگاریكردن لە سەروەری نیشتمانی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری تاوتوێكرا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو