یەكەمین دیداری كاریكاتێری كوردی لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت

  2018-03-31 14:06      197 جار بینراوە        کۆمێنت
پۆستەری دیدارەکە

بەبەشداریی 43  كاریكاتێریستی كوردی هەر چوار پارچەی كوردستان و بۆ ماوەی سێ رۆژ، یەكەمین دیداری كاریكاتێری کوردی  لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت.
دیدارەكە لەڕۆژی یەكشەممە 1-4-2018 لەسەعات 3:30 عەسر لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەكە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و 182 كاریكاتێری 43 كاریكاتێرستی هەر چوار پارچەی كوردستان لەپێشانگاكە دەخرێنەڕوو.
دیدارەكە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و هەروەك بڕیاریشە لە دیدارەكەدا پانێڵێكی تایبەت بە كاریكاتێری كوردی بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو