بیست و یەكەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە ناوی عەفرینەوە ساز دەكرێت

  2018-04-03 13:58      118 جار بینراوە        کۆمێنت
فێستیڤاڵی گەلاوێژ

بەدروشمی (بەرەو تێپەڕاندنی چوارچێوە داخراوەكان) بنكەی ڕووناكبیریی گەلاوێژ  بیست و یەكەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە ڕۆژانی 5تا7-4-2018 لە شاری سلێمانی و لەهۆڵی تەوار بەڕێوە دەبات و خولی ئەمساڵیشی بە ناوی عەفرینەوە دەبێت.
گەلاوێژ، فێستیڤاڵێكی ساڵانەیە و لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا بە بەردەوامی لە لایەن بنكەی ڕووناكبیریی گەلاوێژەوە ڕێك دەخرێت، ئەگەرچی بڕیار بوو فێستیڤاڵەكە لە ناوەڕاستی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو وەك هەموو ساڵەكانی تر بەڕێوە بچێت، بەڵام ئەمساڵ بە هۆی خراپیی بارودۆخی سیاسی و قەیرانی داراییەوە بۆ مانگی چوار دوا خرا و بە وتەی بەڕێوەبەری بنكەی ڕووناكبیریی گەلاوێژیش بێت لەمەودا ساڵانە فێستیڤاڵەكە لە مانگی چواردا ساز دەكرێت.
فێستیڤاڵی ئەمساڵی گەلاوێژ جیاواز لە ساڵەكانی تر لە سێ ڕۆژدا بەڕێوە دەچێت، كە تیایدا جگە لە خوێندنەوەی شیعر و لێكۆڵینەوە كوردییەكان، ڕۆژی تایبەت بە میوانانی فارس و عەرەب هەیە بۆ پێشكەشكردنی بەرهەمەكانیان.

بەرنامەكانی فێستیڤاڵ بەم جۆرە دەبن:

 ڕۆژی یەكەم- پێنج شەممە 5-4-2018
كات 10ی سەرلەبەیانی
-كردنەوەی فێستیڤاڵ
-كردنەوەی پیشانگای شێوەكاری لە لایەن گرووپی هونەریی دڵخواز دەربارەی بەرخودانی عەفرین
-وتاری سەرۆكی بنكەی ڕوناكبیریی گەلاوێژ لە لایەن د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
- وتاری جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێز قوباد تاڵەبانی
-وتاری سەرپەرشتیاری گشتیی فێستیڤاڵ بەڕێز مەلا بەختیار
-چالاكیی هونەری لە لایەن تیپی هونەریی میللیی لوڕ
- تێكستی شاعیری كورد شێركۆ بێكەس (بە سینەما ڤیژن)
-تێكستی ژنە شاعیری عەرەب ئیكرام عەبدی
- شیعرێكی فارسی لە لایەن عەلی عەبدولڵاهی
-كردنەوەی پیشانگەی كتێب لە هۆڵی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی

دیداری دوای نیوەڕۆ
كات 3:30
دیداری شیعری بە ناوی شاعیری كۆچكردوو (ڕۆستەم باجەلان)
بەڕێوەبەری كۆڕ: تەڵعەت تاهیر
* مەركانەی شیرین- یوسف عەبدوڵڵا
* كاتژمێرەكان لە كۆتایی شەودا دەڕۆن- بەختیار ئۆغەن
* ژنبوون- سروە عوسمان مستەفا
*تا زەردەی ئاوابوون بەهێ- شەهرام هوژەبری
* سەدەی پەرتبوو- محەمەد حەسەن
* بە ئۆتۆمبێلێكی كۆن پیاسە دەكەم- نسار مستەفا
* 1,2,3,4,5,6,7,8,9,10,11,12,13,14,15,16,17,18,19- هێمن قوربانی
* ئەز دێ گونەهێن خوە دەمە بای- ئەلند بالەتەی
* گۆرانیی غەمگین- ئاكار محەمەد
* من و جەنگ- بەختیار شارەزووری
* لە نەخۆشییەك دەترسم- داستان بەرزان
* ڕێگایەك لە مندا گۆرانی دەڵێ- بەیان ئیبراهیم
* من بەپێوە دەمرم- دیار سۆفی
* براكان- حسێن لەتیف
* سنورەكانی هایكۆ و ڕۆژە درێژەكان- داستان مارف
* سەفەرێك لە هێڵی زەماندا- بیژەن ڕەحمانی

دیداری چیرۆك بە ناوی چیرۆكنووس (جەلیل كاكەوەیس)
ئەم چیرۆكانە دەرچوون، بەڵام ناخوێنرێنەوە، تەنیا لە ساڵنامەی گەلاوێژدا بڵاو دەكرێنەوە:
* مرۆڤی نوێ- هەورین نەجات
* قەدەری ژین و ئەڤین- حەیدەر عەبدوڵڵا
* ڕەڤین- ئەحمەد جاسم
* وێنە تۆزلێنیشتووەكانی براكەم- سیروان كەریم
* لاتێغائیل- هەڵمەت حسێن
* دوو ئێوارەی ئاسایی- كاروخ فەهمی
*ڕوئیا- ڤیدا قادری
* جانتاكەم لە كوێ دەكەوێتە خوارەوە- سوارە نەجمەدین

ڕۆژی دووەم – هەینی 6-4-2018
كات 10ی سەرلەبەیانی
توێژینەوە عەرەبییەكان
دیداری د.فالح عبدالجبار
تەوەری: “وەرگێڕانی ئەویدی لە ڕووی كولتوورییەوە”
پانێلی یەكەم: كات 10 تا 11:15
بەڕێوەبەری پانێل: عەبدولڵا تاهیر بەرزنجی
د.فەرید زاهی: لە زمانێكەوە بۆ زمانێكی دی، مەكری وەرگێڕان و گەمەی مانا
فازل سامر: وەرگێڕان لە نێوان وردبوونەوە لە دەق و وردبوونەوە لە ئەویدی
ڕفعەت سەلام: وەرگێڕانی شیعر، وەرگێڕانی رۆح
عبدالستار بەیزانی: وێنەی ئەویدی لەوەرگێڕاندا، پۆست شۆڕشی پەیوەستكاری

پانێلی دووەم: 11:15 تا 12:45
بەرێوەەبەری پانێل: د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
سەعد محەمەد ڕەحیم: وەرگێڕانی ئەویدی و ساتەوەختی ونبووی ڕۆشنگەری
سەڵاح ئەلوەدیع: وەرگێڕان وەك بریارلێدانێك لە ئەویدی و جیاوازی
ئیكرام عەبدی: وەرگێڕان و ئیشكالییەتی كولتوورویستی
ئەحمەد ئەلشەهاوی:چامە زمانی كۆكراوەی دەریا و شەیۆلی مرۆڤەكانە

دیداری دوای نیوەڕۆ- كات 3:30
پانێلی: بابەتە فارسییەكان
بەڕێوەبەری پانێل: مەریوان هەڵەبجەیی
-      محەمەد محەمەد عەلی: كولتوور لە ڕوانینێكی ترەوە
-      مەهدی غەبرایی: رۆڵی ئەدەبیات لە پەیوەندییە كولتورییەكندا
-      عەلی نەجات عەلی: دیاردەناسی نەفرەتی ڕەگەزی
-      ڕەزا عابد: شكۆی شەهادەتی رۆشنبیری
-      محەمەد قاسمزادە: لێكۆڵینەوەیەك دەربارەی شاعیری ئێرانی نوێخواز نیمایۆشیج
-      ئەحمەد غوڵامی: دەربارەی ئەزموونی نووسین
-      لەیلی گوڵستان: دەربارەی ئەزمونی وەرگێڕان
-      شیما بەهرەمەند: ئەزموونی ڕەخنەی ئەدەبی ڕۆژنامەگەری
-      غوڵامڕەزا ئەمامی: دەربارەی ئەزموونی وەرگێڕان

ڕۆژی سێیەم: شەممە 7-4-2018
كات 10ی سەرلەبەیانی
لێكۆڵینەوە كوردییەكان
بەڕێوەبەری پانێلی یەكەم: د.ئەكرەمی میهرداد
كات 10  تا 11:15
* هونەری میتاڕۆمان لە ڕۆمانی (گێلاسی خوێن)ی عەتا محەمەددا- بێستون عارف عەزیز
* خوەكوشتن و وێژە- ئومێد سەگڤان
* شیكردنەوەی دیسكۆرسڤی كتێبەكانی پەروەردەی ئایین و ئایینناسی پۆلەكانی دە و یانزە و دوانزە- هەورامان فەریق كەریم
* بیری جیهادیی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان- بەهمەن تاهیر نەریمان

بەڕێوەبەری پانێلی دووەم: تەڵعەت تاهیر
كات 11:30  تا 12:45
* كوردۆلۆژی ئاسۆیەك بۆ خۆناسی- پێشڕەو عەبدوڵڵا حەمەغەریب
* نەتەوەگەرایی كورد لەبەردەم بەریەككەوتنی سیكۆلاریزم و ئیسلامگەرادا- ماجید خەلیل فەتاح
* بەئایدیۆلۆجیكردنی فیكر لە شیعری كوردیدا (گۆران، قانع، كامەران موكری) بەنموونە- سەیوان محەمەد تاهیر

* خوێندنەوەیەك بۆ چیرۆكەكانی فێستیڤاڵ– سابیر ڕەشید

كات 3:30ی پاش نیوەڕۆ
مەراسیمی كۆتایی فێستیڤاڵ
-      وتاری كۆتایی فێستیڤاڵ- لە لایەن سەرپەرشتیاری گشتیی فێستیڤاڵ بەڕێز (مەلا بەختیار)
-      چالاكیی هونەری لە لایەن گرووپی موزیكی سەنتەری هاوبەشی لوڕ
-      بەخشینی خەڵاتی (فوئاد مەجید میسری) بە ڕۆماننووسێكی كورد
-      بەخشینی خەڵاتی (كوردستان) بە داهێنەرێكی بیانی
-      وتاری لیژنەكانی هەڵسەنگاندن
-      مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتی یەكەم و دووەم و سێیەمی فێستیڤاڵ
-      دابەشكردنی خەڵات بە میوانان و نووسەران
-      كۆتایی فێستیڤاڵ

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو