عه‌بادی: نامانەوێت عیراق ببێتە گۆڕه‌پانی ململانێی زلهێزه‌كان

  2018-04-05 11:01      141 جار بینراوە        کۆمێنت
حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران عیراق

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق لەكۆنفرانسی گه‌شه‌پێدانی ئابووری عیراق لەژاپۆن له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و گه‌شه‌پێدانی ئابوری و شه‌ڕی داعش وتارێكی پێشكه‌ش كردو رایگەیاند: هه‌رگیز نامانه‌وێت عیراق ببێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێی نێوان زلهێزه‌كان
ئه‌مڕۆ 5-4-2018 لەمیانهی كۆنفرانسی گه‌شه‌پێدانی ئابوری عیراق كە لەژاپۆن بەڕێوەدەچێت حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگەیاند: هه‌رگیز نامانه‌وێت عیراق ببێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێی نێوان زلهێزه‌كان و هه‌مووان شایه‌تی ئه‌وه‌ن كه‌هه‌موو عیراقییه‌كان به‌شداری شه‌ڕی تیرۆریان كردووە، وتیشی: كۆبونه‌وه‌مان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و ده‌بێت ئه‌وانیش هه‌لی كار بڕەخسێنن بۆ عیراقیه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕوانی دۆستانمان ده‌كه‌ین هاوكاربن لەئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و سوپاس و ستایشی هه‌وڵ و كۆشش و رۆڵی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو