كۆمسیۆن: زیاتر لە 6 هەزار كاندید بۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق پەسەندكراون

  2018-04-06 14:40      94 جار بینراوە        کۆمێنت
لۆگۆی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند دوای وردبینی لایەنە پەیوەندیدارەكان   6 هەزارو 986 كاندید هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی مانگی داهاتووی عیراقیان پەسەند كردوە.

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە راگەیەندراوێكیدا ئاماژەی بەوەداوە كە كۆمسیۆنی بەپێی ئەو خشتەیەی بۆ بەڕێوەچوونی كارەكانی هەڵبژاردنە پەرلەكانییەكەی 12ی ئایاری داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دایناوە، كارەكانی كاندیدەكانی تەواوكردوە.

ئەنجومەنەكە دەشڵێت: ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن ناوی لیستی كاندیدەكانی پەسەندكردوە، ئەوەش دوای پێشكەشكردنی لیستی ناوەكان بە دەستەی نیشتمانی لێپرسینەوەو دادپەروەری و بەڵگەو تاوان و وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستنی و پەروەردە بۆ وردبینینكردنیان.

لەبارەی ژمارەی كاندیدەكانیشەوە، رونیكردۆتەوە:  6 هەزارو 986 كاندید لەلیستەكاندایەو لەو ژمارەیەش 4 هەزارو 972یان پیاون و 2 هەزارو 14شیان ژنن، هەروەها ئەو كاندیدانەشی بەر رێوشوێنەكانی لێپرسینەوەو دادپەروەری كەوتوون ژمارەیان 337 كاندیدەو لەو ژمارەیەش 220 كاندیدی دیكە لەشوێنیان دانراوە.

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئەوەی ئاشكراكردوە كە 21 كاندیدی دیكەش دوای دورخستنەوەیان بەهۆی رێوشوێنەكانی دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری تەنیان لەبڕیارەكەداوەو تانەكانیشیان قبوڵكراوەو وەك كاندید ماونەتەوە، هەروەها 96 كاندیدیش دواخراونەتەوەو لەشوێنیان دانەنراوە، كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆش كە كاندید بوون و دورخراونەتەوە ژمارەیان 43 كاندید بووە، جگە لەوەش دوو كارمەندی وەزارەتی بەرگریش كە كانددی بوون دورخراونەتەوە، ئەوانەشی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویستەوە دواخراونەتەوە ژمارەیان گەیشتۆتە 35 كاندید،.

ئەوەشخراوەتەڕوو: 54 كاندید داواكاری كشانەوەیان لەبەشداریكردن لەهەڵبژاردن پێشكەشی كۆمسیۆن كردوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو