پۆسته‌رێكی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دیواری‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌به‌غدا بڵاوكرایه‌وه‌

  2020-01-23 17:40      1268 جار بینراوە        کۆمێنت
وێنه‌ی‌ پۆسته‌ره‌كه‌ی‌ سه‌ر دیواره‌كه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا پۆسته‌رێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هۆشداری‌ ده‌دات له‌باره‌ی‌ تێپه‌ڕاندنی‌ دیواره‌كانی‌ باڵیۆزخانه‌كه‌.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی‌ ره‌وتی‌ سه‌در، داوایكردووه‌ سبه‌ی‌ هه‌ینی‌ خۆپیشاندانێكی‌ ئاشتیانه‌ی‌ ملیۆنی‌ له‌ به‌غدا رێكبخرێت، به‌مه‌به‌ستی‌ داواكردنی‌ ده‌ركردنی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق.
له‌و ئاگادارینامه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكادا هاتووه‌: ئه‌م خاڵه‌ تێمه‌په‌ڕێنه‌، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی‌ تێپه‌ڕاندنی‌ بده‌یت، ئه‌وا رێوشوێنی‌ تووند له‌دژت ده‌گیرێته‌به‌ر".
پێده‌چێت ئه‌و هۆشدارییه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا، هه‌ولێك بێت بۆ رێگه‌گرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ سیناریۆی‌ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌ له‌ رۆانی‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ رابردوودا.
پاش بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ سه‌در بۆ خۆپیشاندان له‌دژی‌ بوونی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا، چه‌ندین گرووپی‌ سه‌ر به‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ پشتیوانی‌ خۆیان ده‌ربڕی‌ بۆ به‌شداریكردن له‌و خۆپیشاندانه‌دا.


سه‌رچاوه‌: سكای‌ نیوز عه‌ره‌بییه‌
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو