سەدر داوای هەڵوەشانەوەی رێككەوتننامەی ئەمنی دەكات و ئەمریكاش دەڵێت دەبێ بەغدا بیری لێبكاتەوە

  2020-01-24 14:21      113 جار بینراوە        کۆمێنت
خۆپیشاندانە ملیۆنییەكەی بەغدا

موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئەمریكا دەكات، ئەمریكاش دەڵێت پێیوستە بەغدا پێش هەر بڕیارێك بیری لێبكاتەوە.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەپەیامێكدا داوا دەكات ڕێككەوتنە ئەمنییەكان لەگەڵ ئەمریكا هەڵبوەشێننەوەو  ئاسمانی عێراقیش بە ڕووی هەموو ئۆپراسیۆنێكی سەربازی ئەمریكادا دابخرێت، 
دەشڵێت ئەگەر ئەمریكا نەكشێتەوە وەك دەوڵەتێكی داگیركار مامەڵەی لەگەڵ دەكەن، هەروەها داواشیكردووە حەشدی شەعبی لەگەڵ وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری تێكەڵبكرێنەوە.
ئەم پەیامەی سەدر هاوكاتە لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانە ملیۆنییەی كە ئەمڕۆ هەینی لایەنگرانی رەوتی سەدر بە ناونیشانی "هەینی سەروەری" لە بەغدا ئەنجامی دەدەن.
لەلایەكی دیكەوە جیمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا ڕایگەیاند هێرشە ئاسمانییەكانیان لە عێراق ڕاگرتووە و بایەخی سەرەكیان پاراستنی هێزەكانیانە لەو وڵاتە.
جێفری باسی لەوەشكردووە كە هێزەكانیان بە فەرمانی پەرلەمانی عێراق نەهاتوونەتە خاكی عێراق بۆیە ناكرێت پابەندبن بەو داواكارییەوە، راشیگەیاند كە پاشەكشەكردنی هێزەكانیان لە عێراق پەیوەستە بە كۆمەڵێك پرسی ترەوە كە پێویستە بەغداد پێش هەر بڕیارێك بیریان لێبكاتەوە.
ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی عێراقی بۆ ڕێككەوتن لەسەر دۆخی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەربڕی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو