وەزارەتی پەروەردە: بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان دەتوانن یەك رۆژ بكەنە پشوو

  2020-01-24 19:55      361 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی پەروەردە لەڕاگەیەندراوێكدا دەسەڵاتی ئەوەی بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی پارێزگاكان داوە كە لەكاتی پێویست و بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە رۆژێك بكەنە پشوو.
 راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵایویكردەوە "بە هۆكاری دابەزینی پلەكانی گەرما و بارینی بەفر، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە لە پارێزگاكان دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە كە یەك رۆژ لەو ناوەندەی خوێندن بكەن بە پشوو ئەگەر كەشوهەوا ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی مامۆستایان و قوتابیان دروستكرد".
 هەر لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەشكراوە كە "پێویستە وەزارەت لە ناوی ئەو ناوەندانە و سنووری پەروەردەكەیان ئاگاداربكرێتەوە".

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو