لە عیراق هەوڵی دروستكردنی هەرێمێكی نوێ دەدرێت

  2020-01-25 11:40      302 جار بینراوە        کۆمێنت

دروست كردنی هەرێمی سوننە لە عیراق لە ئێستادا نیازی ئەمریكایەو بە هاوكاری عەرەبستانی سعودیی و ژمارەیەك وڵاتی كەنداو لە هەوڵی ئەوەدایە.
بەپێی زانیاری میدیا رۆژئاواییەكان، هەرێمەكە پارێزگا سوننییەكانی عیراق دەگرێتەوەو ئەنبار دەبێتە نێوەندی ئەو هەرێمە، بەپێی دەوڵەمەندی ئەو پارێزگایە لەبوونی سامانی سروشتی و زۆری رووبەرەكەی و بوونی بنكەی سەربازی ئەمریكا لە عەین ئەسەد.
هەر بە پێی ئەو زانیارییانە، هەرێمە سونییەكە سەر بە عیراق دەبێت و فیدراڵی دەبێت، هاوشێوەی هەرێمی كوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش لە ئەمریكا بەنهێنی كاری بۆ كراوەو لە ئوردنیش كۆبوونەوەی سەركردە سونییەكان لە ماڵی باڵیۆزی سعودییە بەڕێوەچووە.
لە بەرامبەردا ئێران و شیعەكانی عیراق نیگەرانی خۆیان لەوبابەتە نیشانداوەو دژی هەر هەوڵێكی دابەشكردنی عیراق بوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو