خۆپیشاندەران سەدر بە "خیانەت" تۆمەتبار دەكەن

  2020-01-25 12:43      415 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنەی هەماهەنگی خۆپیشاندانەكانی عیراق، دوای كشانەوەی لایەنگرانی سەدر لە گۆڕەپانەكان و بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لە بەشێك لەشارەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، رەخنەی توند لە موقتەدا سەدر دەگرن و بە "خیانەت" تۆمەتباری دەكەن.
لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا جەختیكردووەتەوە، بەهیچ فەتوایەكی ئاینی نەچوینەتە سەر شەقام و بەهیچ تویتێكی سەدریش ناكشێینەوە، پێویستە سەدرو لایەنگرانی گرەو لەسەر ئارامی ئێمەو كۆتایی شۆڕشەكەمان نەكەن.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، لە گۆڕەپانەكان دەمێنینەوە تا بەدیهێنانی ئامانجەكانی شۆڕش، دەستبەرداریی خوێنی شەهیدەكان نابین و نایكەینە وەرەقەی دانوستانی سیاسی وەكو سەدر دەیكات.
خۆپیشاندەران باس لەوەشدەكەن، ئەوەی سەدر دەیكات ،خیانەتە بەرانبەر شۆڕشگێڕان و لەبەرانبەر سەرۆكایەتی حكومەتی داهاتووە كە ئێران بەڵێنی پێداوە.
هەڵوێستی خۆپیشاندەران لەو بارەیەوە، دوای كشانەوەی لایەنگرانی سەدر هات لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكانی بەسرەو بەغداو ناسریەو دیوانیە كە دواتر راستەوخۆ هێزە ئەمنییەكان هەڵیانكوتایە سەر بەشێك لە گۆڕەپانەكان.
ئەمرۆش وتەبێژی موقتەدا سەدر هێرشیكردە سەر خۆپیشاندەران و تۆمەتباریكردن بەوەی بەرنامەی ئەمریكا لەڕیگەی شكستپێهێنانی كاندیدەكانی سەرۆكوەزیرانەوە جێبەجێدەكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو