ئێستا
لیژنه‌ی‌ باڵای‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا له‌عیراق، قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتوچۆی‌ بۆ 18ی‌ نیسان درێژكرده‌وه‌

ئاژانسەكان: ڤایرۆسی كۆرۆنا رەنگە 65 ملیۆن كەس بكوژێت

  2020-01-25 14:00      278 جار بینراوە        کۆمێنت

بەپێی پێشبینی شارەزایانی تەندروستی ئەمریكی كە پێش 3 مانگ دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەچین كردوویانە ئەو ڤایرۆسە زۆر مەترسیدارەو پێدەچێت لەماوەی ساڵ و نیوێكدا 65 ملیۆن كەس لەجیهاندا بكوژێت.
زانایانی بواری تەندروستی لەناوەندی جۆنز هۆبكنز لەئاسایشی تەندروستی، دیزاینی نموونەیەكی ئەو ڤایرۆسە كوشندەیەیان لەكۆمپیوتەردا كردووەو وەك بەشێك لەڕاپۆرتەكەی ئۆكتۆبەری رابردوو، بەپێی ئەو راپۆرتانەش ڤایرۆسەكە زۆر كوشندەیەو رەنگە ببێتە هۆی كوشتنی 65 ملیۆن كەس لەجیهاندا لەماوەی ساڵ و نیوێكدا، بەپێی ئەو راپۆرتەی كە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە.
رۆژنامە بریتانییەكە لەزاری دكتۆر ئیریك تۆنەر یەكێك لەگەورە زانایانی بنكەی جۆنز هۆبكنز ئاشكرایكردووە، سەرەتا تووشی شۆك نەبووە كە هەواڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەی بیستووە لەكۆتاییەكانی دێسەمبەری رابردوو، بۆ ماوەیەكی درێژ وایزانیوە كە پەتایەكی كاتییە، بەڵام دواتر دەركەوتووە كە ڤایرۆسەكە كۆرۆنایە.
دكتۆر ئیریك دەڵێت: تائێستا نازانین توانای بڵاوبوونەوەی پەتاكە چەندە، تەنها ئەوەندە دەزانین كە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگوێزرێتەوە، بەڵام نازانین تا چ رادەیەك.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو